حەمە شوان کەریم بەرزنجی: مرداربوونەوەی نەورەسەکان بەردەوامە
K24- هەولێر
بەڕێوەبەری ژینگەی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، مرداربوونەوەی نەورەسەکانی دەریاچەی دوکان بەردەوامە و چاوەڕێی پشکنینەکان دەکەن بۆ ئەوەی هۆکارەکانی حاڵەتەکە بزانن.
رۆژی شەممە(11ی ئایاری 2024)، حەمە شوان کەریم بەرزنجی، بەڕێوەبەری ژینگەی ڕاپەڕین بە کوردستان24 ی راگەیاند، ئەمڕۆ تیمێکی تایبەت سەردانی نیشتیمانی نەورەسەکانی کرد و بە پێوستی زانی ئەو بابەتە بە ئاسانی تێنەپەڕی، هۆکارەکانی مرداروبوونەوەی نەورەسەکان بزاندرێت بە پشکنینی ئاو و خاک و خۆراکی ماسییەکان، دەشڵێت، نموونەی چەند باڵندەیەکیشیان وەرگرتووە لەگەڵ نموونەی ئاو، بۆ ئەوەی بە ئەنجام بگەن.
بەڕێوەبەری ژینگەی ڕاپەڕین ئاشکرای دەکات، هەزاران بێچوو و هێلکەیان گواستەوە، هەوڵیانداوە بێچووەکان بگوازنەوە سلێمانی، هەندێک لە هێلکەکانیشیان گواستەوە، پێی وابووهۆکارەکانی پشتی ئەو حاڵەتە زۆر گرنگە و چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن، بۆ دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە، دیسان تیمەکان دەچنەوە شوێنی نەورەسەکان، چونکە گومان دەکرێت بە دەستی ئەنقەست و کلۆری ئاو ڕوویدا بێت.
دەشڵێت، بێچووی نەورەسەکان تووشی نەخۆشی نەبوون، بۆیە گومان لە حاڵەتی مرداربوونەوەی نەورەسەکان دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی مرداربوونەوەی نەورەسەکان بەردەوامە.