کۆمپانیایەکی چینی پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بۆ کوردستان جێبەجێ دەکات

کۆمپانیای TBEA ی چینی و وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمپانیای TBEA ی چینی و وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24- هەولێر

کۆمپانیایەکی چینی، دەیەوێت پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر بە قەرز جێبەجێ بکات.

رۆژی یەكشەممە(12ی ئایاری 2024)، لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کەماڵ موسلیم، وەزیری کارەبا لەگەڵ کوان شا، بەڕیوەبەری کۆمپانیای TBEA ی چینی کە گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی گۆڕەر و سێیەمین کۆمپانیای بوار کارەبای چینە، کۆبۆتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی کارەبا، ئەو کۆمپانیا چینیە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی لە بواری کارەبا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە بەشێوەی قەرز لە بانکەکانی چین، دەیەوێت لەبواری گواستنەوە و بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزە نوێبووەکان، لە هەرێمی کوردستان کار بکات.

 

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوە کردووە، بەڕێوەبەری کۆمپانیای TBEA ئامادەیی خۆی بۆ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکانی هەرێم بۆ دابینکردنی محاویلە و کێبڵ و پێداویستییەکانی کارەبا ، هەروەها ئامادەییشی بۆ توێژینەوەی بێ بەرانبەر بۆ دانانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە چیاکان دەربڕی.

وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کردووە، وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتی بۆ هاوکاری و کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە کەرتی کارەبای هەرێم پیشانداوەو بەرنامەی وەزارەتی بۆ هاندان و ڕاکێشانی کۆمپانیا گەورەکانی کەرتی کارەبا و کردنەوە لقی کۆمپانیاکانی لە هەرێمی کوردستان خستۆتە ڕوو.