سەعید جەردۆ: مەسرور بارزانی پشتیوانییەکی بێ سنوور لە ئێزیدییەکان دەکات

سەعید جەردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی باڵای ڕۆشنبیریی لالش
سەعید جەردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی باڵای ڕۆشنبیریی لالش

K24- هەولێر

سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی باڵای ڕۆشنبیریی لالش ئاشکرای دەکات، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکی بێ سنوور لە ئێزیدییەکان دەکات.

رۆژی یەکشەممە(12ی ئایاری 2024)، سەعید جەردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی باڵای ڕۆشنبیریی لالش بۆ کوردستان24 ئاماژەی بەوە کرد، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکی بێ سنوور لە ئێمە دەکات، گوتیشی، هیواخوازین حکوومەتی فیدراڵی پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات بۆ سارێژکردنی برینی ئێزدیەکان.

لەبارەی پرسی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژکردنی ئێزیدییەکان، سەعید جەردۆ داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کرد، هەنگاوی ڕژد بۆ پرسی بەجینۆساید ناساندنی ئێزیدیەکان لە دادگا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بنێت، بۆ ئەوەی ئەوانە دەستیان لە کۆمەڵکوژییەکان هەبووە بە سزای خۆیان بگەن و قوربانییەکانیش قەرەبوو بکرێنەوە.

بۆ هەڵوێستی حکوومەتی عێراقیش لەسەر پرسی کۆمەڵکوژکردنی ئێزیدییەکان، سەعید جەردۆ گوتی، حکوومەتی فیدراڵ تاوەکو ئێستا هەنگاوی ڕژدی بۆ پرسی ئێزیدییەکان و سارێژکردنی برینەکانی نەناوە، دووپاتی ئەوی کردەوە کە خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پشتیوانیی بێ سنوور لە ئێزیدییەکان دەکات.

سەعید جەردۆ ئاماژەی بە پەرتەوازەیی ئێزیدییەکان کرد و پێی وابوو، ئەو پەرتەوازەییە زیان بە پرسی ئێزیدییەکان دەگەیەنێت، هیوای خواست ئەو پەرتەوازەییە کۆتایی بێت و نەبێتە هۆی لەبیرچوونەوەی ئازارەکانی بەسەر ئێزدیەکاندا هاتووە.