بایدن یاسای قەدەغەکردنی هاوردەکردنی یۆرانیۆمی لە ڕووسیا واژۆ کرد

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا یاسای قەدەغە کردنی هاوردەکردنی یۆرانیۆمی واژۆ کرد کە پێشتر ئەو یاسایە لەلایەن ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکاوە پەسەندکرابوو.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، بایدن واژۆی لەسەر یاسایی ژمارە  H.R. 1042، هاوردەکردنی یۆرانیۆمی نا تیشکدەر و کەم پیتێنراو لە ڕووسیا لەلایەن دامەزراوەیەکی ڕووسییەوە بەرهەم دەهێنرێت قەدەغە دەکات.

لە 30ـی نیساندا ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا پڕۆژە یاسایـی (HR 1042)ـی پەسەند کرد کە هاوردەکردنی یۆرانیۆم لە ڕووسیا قەدەغە دەکات. ئەو بەڵگەنامەیە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکاوە پەسەندکرابوو، دواتر ڕەوانەی بایدن کرا بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات.

یاساکە دوای 90 ڕۆژ لە پەسەندکردنی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی یۆرانیۆمی کەم پیتێنکراوی بەرهەمهێنراو لە ڕووسیا، یەکێک لەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە لەوێ تۆمارکراون و قەدەغەکردنەکەش تا ساڵی 2040 بەردەوام دەبێت.

لە هەمان کاتدا بەڵگەنامەکە ڕێگە بە وەزیری وزەی ئەمەریکا دەدات بە ڕێککەوتن لەگەڵ وەزیری دەرەوە و وەزیری بازرگانی ئەم قەدەغەکردنە هەڵبوەشێنێتەوە لە ئەگەری ئەوەی سەرچاوەی دیکەی دابینکردنی یۆرانیۆم لەبەردەستدا نەبێت.

کۆمپانیای Centrus کە گەورەترین کۆمپانیای سووتەمەنی ئەتۆمییە لە ئەمەریکا هۆشداریدا لەوەی دوای سەپاندنی قەدەغەکردنەکە، داوا لە ئیدارە پەیوەندیدارەکان دەکات کە بارێکی تایبەت "استثناءات" بکەن بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە دابینکردنی یۆرانیۆم بۆ کڕیارەکانی و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی تەواوی پیشەسازی ئەتۆمی ئەمەریکا .