سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراق کۆبوەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق

K24- هەولێر

لەچوارچێوەی سەردانەکەی خۆی بۆ بەغدا، نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوەوە و ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى عێراقی کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 14ـی ئایاری 2024)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فايه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، ستايشى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى به‌ڕێزى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتدا كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌ سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرا، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كران.‌