له دوایین رۆژی ئۆڵمپیك، وه‌رزشوانێكی كورد مێدالیای له مل كرد
لە دوایین رۆژی ئۆڵمپیکی ریۆ 2016ـدا، پێنجەم وەرزشوانی کورد مێدالیای لە مل کرد و میخایل ئالۆیان سەرەڕای دۆڕانی لە یاریی کۆتایی بۆکسێندا، بەڵام مێدالیای زیوی بەدەستهێنا.
ئالۆیان کە لە هەڵبژاردەی رووسیا لە کێشی ٥٢ کیلۆگرایمدا یاریی دەکات، لە یاریی کۆتایی رووبەڕووی زۆیرۆڤی ئۆزباکستانی بووەوە و بە ئەنجامی ٣٠ بەرامبەر ٢٧ خاڵ شکستیهێنا، بەڵام گەرچی مێدالیای زێڕی لەبەر ژەوەندی وەرزشوانە ئۆزباکستانییەکە لەدەست دا، کەچی مێدالیای زێڕی بەدەستهێنا و بووە پێنجەم وەرزشوانی کورد لە ریۆ مێدالیا بەدەست بهێنێت، کە لە ئۆڵمپیکی لەندەنیش مێدالیای لە مل کردبوو.
هه‌ر له ئۆڵمپیكی ریۆ هه‌ریه‌ك له سه‌باح شه‌ریعه‌تی، كیانۆس رۆسته‌می، نور ته‌ته‌ر و ئۆر ساسۆن كه هه‌ر چواریان به ڕه‌سه‌ن كوردن له ژێر ئاڵای وڵاتانی تر مێدالیای جۆرا و جۆریان له ئۆڵمپیكی ریۆ برده‌وه.