يه‌په‌گه و رژێم ئاگربه‌ستيان له حه‌سه‌كه راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێر 02:00ى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له هێزه‌كانى رژێمى سووريا و هێزه‌كانى يه‌په‌گه ئاگربه‌ستيان له شارى حه‌سه‌كه راگه‌ياند.
ته‌له‌فزيۆنى سووريا بڵاويكرده‌وه، هه‌ردوولا گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن له باره‌ى ئاگربه‌ست و ئاساييكردنه‌وه‌ى ره‌وشى حه‌سه‌كه.
له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه كاتژمێر 09:00ى ئه‌مشه‌و هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاڵوگۆڕكردنى ته‌رمى كوژرا و برينداره‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رێگه‌ى خێراى نێوان حه‌سه‌كه و قاميشلۆ ده‌كرێته‌وه و هه‌موو ئه‌و رێگايانه‌ى ده‌گه‌نه باره‌گاكانى سوپاى سووريا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى سووريا ده‌كرێنه‌وه.
ته‌له‌فزيۆنى سووريا ئه‌وه‌شى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، كارى به‌رده‌وام و هاوكارى زۆرتر ده‌خرێته‌ڕوو تايبه‌ت به كێشه‌ى كورد و گفتوگۆ له باره‌ى ره‌وشى فه‌رمانبه‌ران و كاره‌كانيان له فه‌رمانگه حكومه‌تييه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
كه‌ناڵه‌كه‌ى سووريا له هه‌واڵه‌كه‌يدا هێزه‌كانى ئاسايشى خۆرئاواى كوردستان كه ئه‌و به باڵى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌سفيكردوون، به ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت تۆمه‌تبار كردووه.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تى دزينى نه‌وت و لۆكه و په‌كخستنى پرۆسه‌ى تاقيكردنه‌وه‌كان و كرده‌وه‌ى رفاندنى به‌رامبه‌ر به هاووڵاتيان و بڵاوكردنه‌وه‌ى پشێوى و نه‌مانى سه‌قامگيرى و به ئامانجگرتنى پێگه‌كانى سوپاى سوورياى خستووه‌ته پاڵ هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاوا.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سوپا وه‌ڵامى گونجاوى سه‌رچاوه‌ى ته‌قه‌كردن و كۆبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى يه‌په‌گه‌ى داوه‌ته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كه و ئاژانسى ره‌سمى هه‌واڵى سووريا ناسراو به (سانا) بڵاويكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسى سانا هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاواشى به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه پێشتر ئاگربه‌ستيان له ماوه‌ى كه‌متر له 10 كاتژمێردا پێشێلكردووه.
ئه‌و ئاگربه‌سته دوو رۆژ پێش ئێستا له نێوان هه‌ردوولا واژووى له‌سه‌ر كرابوو.