كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا راگه‌یاندرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئاشكرای كردووه كه سبه‌ی نێیمار ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری بارسێلۆنا و ده‌ست به مه‌شقه‌كانی ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیماری له كه‌سێكی نزیك له یانه‌ی بارسا پێگه‌یشتووه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه سبه‌ی چوارشه‌ممه نێیمار په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌شداریی یاریی داهاتووی یانه‌ی بلاوگرانا ناكات.
گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار له كاتێكدایه كه ئێنریكی ماوه‌ی پشووه‌كه‌ی بۆ درێژ كردۆته‌وه و هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌رفه‌ت به نێیمار داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی پشوو بدات.
یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی دادێ له كات 21:15 خوله‌ك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو ده‌بێته‌وه.