پێلێ له نێوان كریستیانۆ و مێسی باشترینیان دیاریی ده‌كات
پێلێ ئه‌فسانه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی له دیمانه‌یه‌كدا دیسانی پرسیاری باشترینی نێوان كریستیانۆ و مێسی لێ ده‌كرێت و ئه‌ویش به ڕاشكاوانه ڕای خۆی ده‌رده‌بڕێ.
پێڵیی ته‌مه‌ن 71 ساڵ، له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی meltyـی فره‌نسا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كێك له‌و یاریزانه زۆر تامه‌زرۆی گۆڵتۆمار كردنه و به‌رده‌وام خه‌ریكی هه‌ژاندنی تۆڕی به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌تی، ئه‌و یاریزانه‌ش كریستیانۆیه.
پێلێ ده‌شڵێت: یاریزانێكی دیكه‌ش هه‌یه به‌رده‌وام خه‌ریكی هاوكاریكردنی یاریزانه‌كان و چالاك كردنی هێرشبه‌ره‌كانه و گۆڵیش تۆمار ده‌كات، ئه‌ویش لیۆنێل مێسی، بۆیه ئه‌گه‌ر من راهێنه‌ربام، له نێوان مێسی و كریستیانۆ، یاریزانه ئارجێنتینایه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژارد.
پێلێ یه‌كێك بووه له دیارترین هێرشبه‌ره‌كانی مێژووی به‌رازیل و زیاتر له 200 گۆڵی بۆ سه‌مه‌كاره‌كانی سامبا كردووه و ئێستاش ته‌ندروستی جێگیر نییه و زۆرجار ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسی و كاته‌كانی له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ر ده‌بات.