گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییهات و له‌ كۆی 329 په‌رله‌مانتار 311 ده‌نگیاندا.

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، تاكو ئێستا سالم عیساوی‌ 114 و مه‌حموود مه‌شهه‌دانی 102 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌.