یەکەم گەشتیی حاجیانی کوردستان لە 27 ـی ئایار دەستپێدەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، یەکەم گەشتیی حاجیانی کوردستان بۆ مەککەی پیرۆز لە ڕێگەی ئاسمانییەوە لە 27ـی ئایاردا دەستپێدەکات.
بەرێوبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، یەکەم گەشتیی حاجیانی کوردستان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە لە 27ــی ئایاری 2024 دەستپێدەکات، لە ڕێگەی وشکانییەوەش رۆژی 29ـی ئایار حاجیان دەچنە مەککەی پیرۆز.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە ڕایدەگەیەنێت، یەکەم گەشتی زیارەتکاران و حاجیان لە 27ـی ئایاردا دەستپێدەکات، 30ـی ئایار دوا گەشتیی حاجیان دەبێت لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، ڕاشیدەگەیەنێت، تەواوی ئامادەکارییان بۆ گەشتیی حاجیانی کوردستان کردووە لەڕێگەی وشکانیی، بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ڕۆژی 29ـی ئایار یەکەم گەشتیی حاجیان لەڕێگەی وشکانیی دەستپێدەکات و 31ـی ئایار دەگەنە شوێنی خۆیان.