مەحما خەلیل: تائێستا 50 هه‌زار دۆسێی تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی شنگالییه‌كان كۆكراوه‌ته‌وه
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق له پێكهاته‌ی ئێزدی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، تائێستا 50 هه‌زار دۆسێی تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی شنگالییه‌كان هه‌یه.
مەحما خەلیل، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له پێكهاته‌ی ئێزدی لە کۆنگرەیەکی رۆژنەماوانیدا ئاماژه‌ی بەوە کرد، به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ته‌رخانكراوه بۆ كه‌سوكاری داعش چووه و هه‌ر خێزانێكی ئێزدی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر له ملیۆنێك دیناری له‌مامه‌ڵه‌كاندا خه‌رجكردووه، كه‌چی حكوومه‌تی عێراق ته‌نها 4 ملیۆن دیناری بۆ هه‌ر خێزانێك ته‌رخانكردووه.
مه‌حما خه‌لیل گوتی،كێشه‌ی شنگال و ئێزدییه‌كان، كێشه‌یه‌كی مرۆیی و نیشتمانییه، تائێستا 50 هه‌زار دۆسێی تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی شنگالییه‌كان كۆكراوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا خۆی زیاتر له 100 هه‌زار دۆسێ هەیە، ئه‌و ژماره كه‌مه‌ی دۆسێیه‌كان بۆ هۆكاری رۆتین و ئه‌و بڕیاره نادادپه‌روه‌رانه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌دژی شنگال ده‌ركراون، دەشڵێت، به‌گوێره‌ی یاسای بودجه، 500 ملیار دینار بۆ سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال ته‌رخانكراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه بۆ كه‌سوكاری داعش چووه و كه‌سوكاری قوربانیانی ئێزدی لێی سوودمه‌ند نه‌بوون، بۆ ئه‌وه‌ی خێزانێكی شنگالی له كه‌مپه‌وه بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه‌ی، ته‌نها 4 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر خێزانێك بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانی، به‌هۆی رۆتین و گومانه‌كانی گه‌نده‌ڵییه‌وه، زیاتر له ملیۆنێك دیناری خه‌رجكردووه.