بەبڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی چرا لە سلێمانی کرایەوە
بەبڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی چرا بۆ ئافرەتانی نەخۆشی درێژخایەنی دەروونی لە شاری سلێمانی کرایەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، نەخۆشخانەی چرا بۆ ئافرەتانی نەخۆشی درێژخایەن لە ڕووی دەروونیەوە لە سلێمانیی کرایەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ئامادەی ڕێوڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەکە بوون.
، نەخۆشخانەی چرا بۆ نەخۆشانی دەروونی درێژخایەنی ئافرەتان لەشاری سلێمانی، لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەردرا و بوودجەی پێویست و کارمەندانی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و،خزمەتگوزاری بۆ دابینکراوە بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک، بۆ نەخۆشانی ئافرەتانی هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنی دەروونی و مانەوەیان بۆ چارەسەر و شیاندنەوەی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان.