ئالڤێس هه‌ندێك ورده‌كاری له باره‌ی هیگواین ده‌دركێنێت
ئالڤێس و هیگواین پێشتر له لالیگا له دژی یه‌كتر ده‌وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه هه‌ردووكیان له به‌رگی یوڤێنتۆس خۆیان دۆزییه‌وه، به‌رگریكاره به‌رازیلییه‌كه له باره‌ی یاریزانه‌كه‌ی پێشووی ناپۆلی هه‌ندێك زانیاریی ده‌خاته ڕوو.
دانی ئالڤێس به‌رگریكاری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاو كرایه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سه‌رم له هیگواین سووڕماوه، ده‌شڵێت: هیگواین ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات به كه‌یفی خۆشی خواردن ده‌خوات.
ئالڤێس به گاڵته‌وه ده‌ڵێت: واهه‌ست ده‌كه‌م هیگواین تاكه یاریزانه كه له ژیانمدا بینیومه كه كه‌مترین كات په‌یوه‌سته به پرۆگرامی خواردن و باشترین ئاستیش پێشكه‌ش ده‌كات.
ئالڤێس ده‌شڵێت: پێشتر كاتێك من و هیگواین به‌سه‌ر بارسێلۆنا و ریال مه‌درید دابه‌ش ببوین و له كلاسیكۆی ئیسپانیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بووینه‌وه، به‌رده‌وام ترسم له بزێوی و خۆدزینه‌وه‌ی هیگواین هه‌بوو، به‌تایبه‌تی كاتێك خۆی ده‌خزانده نێو ناوچه‌ی سزای یانه‌م، به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیشمان له دژی یه‌كتر یارییمان كردووه.
ئالڤێس دوای هه‌شت ساڵ بارسێلۆنای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یوڤی كرد، هیگواینیش له یانه‌ی ناپۆلییه‌وه به‌ره‌و خانمه پیره‌كه هات.