گرژیی لە نێو پەرلەمانی عێراق دروست بوو
شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند، گرژیی و ئاڵۆزیی لە نێو پەرلەمانی عێراق دروست بوو، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وەستا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێریی کوردستان24، هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی گرژییەکان چوونەتە نێو هۆڵی پەرلەمان، چەند ئەندام پەرلەمانێکیش بریندارن، بەپێی زانیارییەکان، لە نێوگرژییەکان لە هەیبەت حەلبووسی پەرلەمانتاری تەقەدومیان داوە و بریندارە.
ئەمڕۆ شەممە (18ـی ئایاری 2024) دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پهرلهمانی عێراقدا دەستیپێکرد و هەر یەک لە مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵال زەوبەعی و عامر عەبدولجەببار خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر کرد.
موحسین ئەلمەندلاوی دەڵێت، ڕێگەی دانیشتن نادەم تەنها به هەڵبژاردنی یەک کاندید بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان نەبێت.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دوا خرا.
هاوکات هەر چوار کاندیدەکە نەیانتوانی لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا لە کۆی 329 دەنگ، 166 دەنگ بدەست بهێنن و پۆستەکە یەکلا بکەنەوە، بۆیە دەنگدانەکە چووە گەڕی دووەم، لە گەڕی دووەمیش کێبڕکێکە لە نیوان مەشهەدانی و عیساویدا بوو، بەڵام گەڕی دووەمیش بە کۆتا هات، گەڕی سێیەم گرژیی و ئاڵۆزیی لێ کەوتەوە.
دەنگەکانی گەڕی دووەم بەو شێوەیە بوو؛ مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگ، سالم عیساوی 158 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 3 دەنگ.