نەهرۆ ڕواندزیی: لە گەڕی یەکەمدا چاوەڕێی دروستبوونی ئالۆزیمان دەکرد

نەهرۆ رواندزیی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق
نەهرۆ رواندزیی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لە گەڕی یەکەمدا هەستیان بەوە کردووە کە لە دانیشتنەکە دەبێتە ئاڵۆزیی.

رۆژی شەممە(18ـی ئایاری 2024)، نەهرۆ ڕواندزی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە گەڕی یەکەمدا چاوەڕوانی کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزیان دەکرد، گوتی، نوێنەرانی تەقەدووم هاتنە پێش تەختەکە و کردیانە گفتوگۆ و دەنگە دەنگ.

نەگرۆ ڕواندزیی دەڵێت، گلەیی لە موحسین مەندەڵاوی کرا کە دانیشتنەکە تەواو بکات، کە نەتوانرا دەنگە دەنگەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت، هێزەکان ئەمنییەکان هاتنە نێو هۆڵی پەرلەمان، بۆیە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نا دیار دواخرا.

نەهرۆ ڕواندزی پێی وایە، سووننە بوونەتە چەند پارچەیەک، پێویستی زانی سووننە بە یەک کاندید بێتە نێو کێبڕکێکان، چونکە بارودۆخەکە هەستیارە.

دەڵێت، ئەو ئاڵۆزییە چارەسەری لەدواوەیە، دەشڵێت، دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان زۆر هەستیارە و کۆمەڵێک پرسی گرنگ هەیە پێویستە یەکلا بکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (18ـی ئایاری 2024) دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی په‌رله‌مانی عێراقدا دەستیپێکرد و هەر یەک لە مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، تەڵال زەوبەعی و عامر عەبدولجەببار خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر کرد.

موحسین مەندەلاوی دەڵێت، ڕێگه بە دانیشتن نادەم ته نها به هەڵبژاردنی یەک کاندید بۆ سەرۆکایه تی پەرلەمان نەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

هاوکات هەر چوار کاندیدەکە نەیانتوانی لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا لە کۆی 329 دەنگ، 166 دەنگ بەدەست بهێنن و پۆستەکە یەکلابکەنەوە، بۆیە دەنگدانەکە چووە گەڕی دووەم، لە گەڕی دووەمیش کێبڕکێکە لە نیوان مەشهەدانی و عیساویدا بوو، بەڵام گەڕی دووەمیش بە کۆتا هات، گەڕی سێیەم گرژیی و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە.

دەنگەکانی گەڕی دووەم بەو شێوەیە بوو؛ مەحموود مەشهەدانی 137 دەنگ، سالم عیساوی 158 دەنگ، عامر عەبدولجەبار 3 دەنگ.