شەقامە دیارەکانی پڕۆژەی ئیمپایەر وۆرڵد بە ناوی پێشڕەو ئاغا و ژینا پێشڕەو ناسێندران

شەقامی ژینا دزەیی
شەقامی ژینا دزەیی

چەند شەقامێک لەنێو پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئیمپایەر وۆرڵد لە هەولێر، بەناوی ژینا دزەیی و پێشڕەو دزەیی کران.

پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئیمپایەر وۆرڵد لە هەولێر بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆژ پێشڕەو دزەیی، سەرۆکی کۆمپانیای ئیمپایەر وۆرڵد، لەگەڵ دکتۆرە هانا، دایکی شەهید ژینا دزەیی، شەقامە دیار و بەرچاوەکانی پرۆژەی ئیمپایەر وۆرڵد بە شەقامەکانی ژینا دزەیی و پێشڕەو دزەیی کران.

درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024)، سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و ماڵی پێشڕەو دزەیی، بازرگان و وەبەرهێنەری دیاریی هەرێمی کوردستانی بۆردوومان کرد، لە ئاکامی هێرشەکەدا پێشڕەو دزەیی، ژینەی کچی و بازرگانێکی عێراقی شەهید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

رۆژی یەکشەممەی 21ـی کانوونی دووەمی 2024، لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانی عێراق کە لە ژمارەیەک ئەندامی هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگریی و پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتبوون، گەیشتە هەرێمی کوردستان،دواتر بە یاوەری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی شەهید پێشڕەو دزەییان کرد، ئامانجی سەردانەکە، لێکۆڵینەوە بوو لەو هێرشەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کرایە سەر ماڵەکە.

عەباس زاملی، سەرۆکی لیژنەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا و، لە وەڵامی نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، "ماڵەکەی پێشڕەو دزەیی بە چەند مووشەکێک کراوەتە ئامانج کە پێمانوایە مووشەکی بالیستین و زیانی زۆریان بە شوێنەکە گەیاندووە". گوتیشی، "ماڵەکە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی سڤیل بووە و هیچ ئاماژەیەک نییە کە بنکەیەکی سیخوڕی بووبێت".

هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر  لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کاردانەوەیەکی توندی نەرێنی لێکەوتەوە، حکومەتی عێراقیش هەر چەندە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵای لە دژی ئێران تۆمارکرد، بەڵام سکاڵاکەی بێ ئەنجام بوو.

888
gggg
dddd