گۆرانی "قەدەر" بڵاو دەبێتەوە

نوێترین گۆرانی هونەرمەند ئاژوان سوارە بەناوی "قەدەر" لەچەناڵی یوتیوب بڵاو دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ـی ئایاری 2024، گۆرانیبێژ ئاژوان سوارە، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو گۆرانییە نوێیەم لە تێکستی خۆمە و لە میلۆدی شادمیهر ئەگیلییە، کاری میوزیکی جەلال محەمەدییە و دەرهێنانی ڕەشاد هەکارییە.

ئاژوان دەڵێت: "ئەوە نوێترین بەرهەمی منە و پێشکەشی هەوادارەکانمی دەکەم، هەمیشە هەوڵ دەدەم بە بەرهەمی نوێ دڵی هەوادارەکانم خۆش بکەم، هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەشم جێگای خۆی لەناو دڵی هەوادارەکانم بکاتەوە و بەدڵیان بێت".

گۆرانیبێژ ئاژوان سوارە، ماوەیەکە دەستی بەگۆرانی کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە، نوێترین گۆرانیشی بەناوی "قەدەر" بڵاو کردووەتەوە.