سێ یاریزان هەن شێوازی یاریکردنیان لە ئێمباپێ دەچێت

کلیان ئێمباپێ
کلیان ئێمباپێ

کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدە‌هێڵێت و بەرپرسانی یانەکەشی بەدوای شوێنگرەوەیدا دەگەڕێن و چەندین یاریزانیش پاڵێوراون بۆ شوێنگرەوەی باشترین گۆڵکاری مێژوویی پاریس سانجێرمان.

هاوینی ساڵی 2022 یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، ئامادەبوو هێرشبەرەکەی یانەی پاریس سانجێرمان، بە گرێبەستێکی خەیاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام دواجار لەژێر فشارێکی زۆر ئەو یاریزانە، بڕیاریدا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نوێ بکاتەوە.

دوای تێپەربوونی دوو ساڵ و بەسەرچوونی گرێبەستەکەی، چاوەڕێ دەکرێت ئێمباپێ بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات، لە بەرامبەردا یانە فەرەنسیەکەش ناچارە بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەکەی، پارەیەکی خەیاڵی خەرج بکات.

ماڵپەری شیکاری داتا و ئاماری Bsoccer سێ یاریزانی ناساندووە کە نزیکترین تایبەتمەندی و لێکچونیان هەیە لەم ئەستێرە فەرەنسییە. واتە شێوازی یاریکردنیان زۆر بە ئێمباپێ دەچێت، بەڵام ڕەنگە ئەم کەسانە بە هیچ شێوەیەک لە لیستی پاریس سانجێرمان جێگەیان نەبێت، ئەو سێ یاریزانەش بریتین لە گابرێل خیسۆس لە ئارسێناڵ، ڤانجیلیس پاڤلیدیس لە ئالکمار و هەروەها لویس ئۆپێندا لە ریزەکانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا.

ماڵپەری شیکاری بی سکۆر بڵاویکردووەتەوە، گابریێل خیسۆس ڕێژەی 71% زۆرترین تایبەتمەندییەکانی هاوشێوەی ئێمباپێن، بەڵام یانە فەرەنسیەکە بە هیچ شێوەیەک بیر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ناکات، لە کاتێکدا ئارسێناڵیش لە ئاستی رازی نیە و دەیەوێت ئەمساڵ دەستبەرداری بێت.

گابریێل خێسوس یاریزانی یانەی ئارسێناڵ
گابریێل خێسوس یاریزانی یانەی ئارسێناڵ

پاڤلیدیس هێرشبەری یانەی ئاڵکماری هۆڵەنداش، بە رێژەی ٪70 شێوازی یاریکردنی هاوشێوەی کلیان ئێمباپێیە، ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە خولی هۆڵەندا، بەشداری 33 یاریکرد و توانی 28 گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

پاڤلیدیس یاریزانی یانەی ئاڵکمار
پاڤلیدیس یاریزانی یانەی ئاڵکمار

ئۆپێندا هێرشبەری یانەی لایپزیگی ئەڵمانیاش بە هەمان رێژە واتە ٪70 شێوازی یاریکردنی هاوشێوەی ئێمباپێیە، بەڵام یانە فەرەنسیەکە بە هیچ شێوەیەک بیر لە یاریزانە لاوە تەمەن 17 ساڵانەش ناکاتەوە.

لویس ئۆپێندا یاریزانی یانەی لایپزیگ
لویس ئۆپێندا یاریزانی یانەی لایپزیگ