ئێمباپێ چوونی بۆ ریاڵ مەدرید رەتدەکاتەوە

کلیان ئێمباپێ و ناتان ئێمباپێ
کلیان ئێمباپێ و ناتان ئێمباپێ

بە ئەگەرێکی زۆر وەرزی داهاتوو کلیان ئێمباپێ، هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا پەیوەندی بە ریزەکانی، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیاوە دەکات، بەڵام دەنگۆیەکیش هەیە براکەشی لەگەڵ خۆی ببات.

ناتان ئێمباپێ برا بچووکەکەی کلیان ئێمباپێ کە هاوشێوەی براکەی لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان یاریی دەکات، دوای کۆتایی هاتنی راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی، کاتێک هاندەرێک پرسیاری لێدەکات ئایا ئەویش دەچێتە ریاڵ مەدرید، لە وەڵامدا دەڵێت '' نەخێر ''.

دوو ساڵ لەمەوبەر کاتێک کلیان ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێکردەوە، یەکێک لە مەرجەکانی ئەوە بوو، ناتانی براشی لە تیپی یەکەم یاریی بکات.

کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەریش بە شێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدە‌ێڵێت، بەڵام باسی لە یانەی داهاتووی نەکرد.