بارسێلۆنا تووشی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە

بارسێلۆنا
بارسێلۆنا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەم ساڵانەی دواییە، بەردەوام بەهۆی کێشە داراییەکان تووشی گەورەترین بەربەست بووە، بە تایبەت لە گواستنەوەی یاریزانە دڵخوازەکانی، بۆیە کارگێری ئەو یانەیە بیر لەوە دەکاتەوە، بۆ وەرزی داهاتوو قەرزێکی گەورە بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، یەکێک لە گرفتەکانی یانەی بارسێلۆنا بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکانی و هەروەها گواستنەوەی یاریزانی نوێ، نەبوونی پارەی پێویستە و بۆیە یانەکە دەیەوێت 100 ملیۆن یۆرۆ قەرز بکات بۆ ئەوەی گرفتەکانی چارەسەر بکات.

لە ئیسپانیا مەرجێک هەیە بۆ ئەو یانانەی قەرزێکی زۆریان لەسەر کەڵەکە بووە، ئەگەر بیانەوێت یاریزانێکی نوێ بگوازنەوە ریزەکانیان، ئەو کات سەرەتا دەبێت یاریزانێک بفرۆشن، بە پێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت یاخود ئەو یاریزانە ناونوس ناکەن.

یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا لە چەند وەرزی رابردوو بەهۆی کێشە داراییەکانی، بەردەوام بە دوای یاریزانی بێ بەرامبەربووە و چەندان یاریزانیشی بێ بەرامبەر گواستووەتەوە ریزەکانی.