چەند شارۆچكەیەك دوو رۆژ بێ ئاو دەبن

K24 - ھەولێر
به‌هۆى كاركردن له ئه‌مبارى سه‌ره‌كى پڕۆژه‌ى ستراتیجى ئاوى قه‌ندیل-شه‌قڵاوه-پیرمام، ئه‌و ناوچانه بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ بێ ئاو ده‌بن.
ئه‌ندازیار مه‌سعوود كاڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ئاو و ئاوه‌ڕۆ رایگه‌یاند: "رۆژانى یه‌كشه‌ممه‌و دوو شه‌ممه‌ى ھەفتەی داهاتوو پڕۆژه‌ى ستراتیجى ئاوى شه‌قڵاوه به‌هۆى كاركردن له ئه‌مبارێكى سه‌ره‌كى ده‌وه‌ستێ، بەو‌هۆیە‌وه شه‌قڵاوه و كۆڕێ و پیرمام و مه‌لا ئۆمه‌ر بێ ئاو ده‌بن".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆ داواى له هه‌موو ئه‌وانه كرد كه خواستى كاركردنیان هه‌یه جگه له ئه‌ركى خۆیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ئاو، بۆ وه‌رگرتنى زانیارى سه‌ردانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ى ئاو بكه‌ن كه له سنووره‌كانیان خۆیانن".