شۆخان حەسیب شوانی: چاودێریی کارەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە سووتانی قەیسەریی کەرکووک دەکەین

شۆخان حەسیب کوێخا حوسێن شوانی
شۆخان حەسیب کوێخا حوسێن شوانی

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە وردی چاودێریی کارەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لە سووتانی  قەیسەریی کەرکووک دەکەن.

رۆژی دووشەممە(20ـی ئایاری 2024)، شۆخان حەسیب کوێخا حوسێن شوانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی بڵاوی بڵاوی کردوەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەکانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، سەردانی بازاڕی قەیسەری کۆنی کەرکوکیان کە ناسراوە بە خان قیردار کردووە، تا لەنزیکەوە ئاگاداری ڕووداوی سووتانی بازاڕەکە بن.

دەشڵێت، پێکەوە بڕیارماندا بەچڕی چاودێری کارەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوەلە رووداوەکە بکەین، هاوکات داوایەك ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق محەممەد شیاع سودانی بکەین تا خاوەنی دووکانە زیانلێکەوتووەکان قەرەبوو بکرێنەوە.

ڕۆژی یەکشەممە(19ـی ئایاری 2024)،  ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی کۆنی کەرکووک کەوتەوە و دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر توانرا لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵ بکرێت.

لە ئاگرکەوتنەوەکە،زیاتر لە 100 دووكان و کۆگا بە تەواوی سووتاون و زیان بە دەیان دووکانی دیکە گەیشت.

ئەو دووکانانەی سووتان، تایبەت بوون بە فرۆشتنی جلوبەرگی منداڵ و ئافرەتان.