پوتن هاوخەمیی بۆ خامنەیی دەربڕی

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا

کریملین بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ڕووسیا  پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ خامنەیی و موخبریی کردووە و هاوخەمی گەلی ڕووسیای بۆ دەربڕیون پاش گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی و شاندی یاوەری.

کرێملن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد موخبر، جێگری سەرۆکی ئێران، هاوخەمی خۆی بۆ خەڵکی ئێران دەربڕی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی سەرۆکی وڵاتەکە.

کرملین دەڵێت، سەرۆکی ڕوسیا  هاوخەمی خۆی بۆ ڕێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی و محەمەد موخبر و تەواوی خەڵکی ئێران دەربڕی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی سەرۆکی ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی و ژمارەیەک کەسایەتی دیکەی دەوڵەت لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان.

پوتن جەختی لەوە کردەوەتەوە کە، ئیبراهیم ڕەئیسی وەک هاوبەشێکی  ڕاستەقینە دەزانێت و ڕێزی لێدەگرێت، دەڵێت، ڕەئیسی  بەشدارییەکی بێهاوتای پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئێرانی کردووە.

کرملین ئاماژەی پێکردووە، محەمەد موخبر سوپاسی دڵسۆزی خۆی بۆ پوتن دەربڕیوە بەتایبەتی پشتیوانییەکانی لەم کاتە سەختەی وڵاتەکەدا پێیدا تێپەڕ دەبێت.

پێشتر پوتن نامەیەکی هاوخەمی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی ڕەئیسی بۆ ڕێبەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی نارد.