بایدن راده‌ستكردنی گوله‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا تاوتوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مركیا جۆ بایدن به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌حتی توركیا كه ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی راگرتنی باڵانسی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو وڵاته، كه پاش شكستی كوده‌تای 15 ته‌موز و پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رێبه‌ری جه‌ماعه‌تی گوله‌ن تووشی ئاڵۆزی بووه.
به‌پێی میدیاكانی توركیا بایدن له وێستگه‌ی یه‌كه‌می گه‌یشتن به توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئیسماعیل قه‌هره‌مان كۆ ده‌بیته‌وه و هاوخه‌می خۆی سه‌باره‌ت به بۆردومانی بینای په‌رله‌مان له لایه‌ن كوده‌تاچییه‌كانه‌وه ده‌رده‌بڕێت و پاشان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بینالی یلدرم كۆ ده‌بێته‌وه و له‌كۆتاییشدا سه‌ردانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كات.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، پرسی راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی بایدن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی توركیا ده‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه، ئاژانسی رویته‌رز سه‌باره‌ت به سه‌ردانی بایدن بۆ توركیا نووسیوه بایدن له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا هه‌وڵی پاراستنی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیای توڕه ده‌دات.
توركیا به پێشكه‌شكردنی هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ست هه‌بوونی گوله‌ن له كوده‌تای سه‌ربازی داوای راده‌ستكردنی له ئه‌مریكا كردووه. له كاتێكدا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه به‌ڵگه‌نامه‌كانی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كان به كوده‌تاوه نییه.
گوله‌ن بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه له ئه‌مریكا ده‌ژیت و تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی كوده‌تای 15 ته‌موزی توركیا كه 240 كه‌س له كاتی به‌ڕیوه‌چوونی كوده‌تا و به‌ره‌نگاربوونه كوژراون.
راگەیاندنەكانی نزیك له حكومه‌تی توركیا، رۆژئاوا به پشتگیری له كوده‌تا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه له ماوه‌ی رابردوو شه‌ڕی راگه‌یاندن له‌نێوان به‌رپرسانی توركیا و هه‌ندێ له به‌رپرسانی ئه‌وروپا بووه رۆژه‌ڤی سیاسی و میدیا له‌نێوان هه‌ردوو لا.
میدیای توركیا به ده‌گمه‌ن باسیان له پرسی رۆژئاوای كوردستان و پێشره‌وییه‌كانی ئه‌م دواییه هێزه‌كانی كوردی له منبج و حه‌سه‌كه له‌كاتی سه‌ردانی بایدن بۆ ئه‌نقه‌ره كردووه، كه پێدچێت ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی بایدن و به‌رپرسانی توركیا بێت، به‌تایبه‌تی كه توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی هێرشیكرده سه‌ر شارۆچكه‌ی جه‌رابلوس و یارمه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كانی سوریا نزیك له خۆی ده‌دات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی جه‌رابلوس، پێش ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆنترۆڵی بكه‌ن.