لەندەن.. شاندی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆڕبەندی پەروەردەی جیهانیی دەکات

شاندی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
شاندی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، شاندێکی وەزارەتی پەروەردە بەشداریی لە کۆڕبەندی پەروەردەی جیهانیی لە لەندەن دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22ـی ئایاری 2024) ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری بەشدارن لەکۆڕبەندی پەروەردەی جیهانیی لە لەندەن.

ئەمساڵ کۆڕبەندەکە بە ئامادەبوونی 140 وەزیری پەروەردە، خوێندنی باڵای وڵاتان، پەروەردەکارانی جیهانیی، ڕێکخراو و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە پەروەردەییەکان بەڕێوەدەچێت.

د

لە پەراوێزی کۆڕبەندی پەروەردەی جیهانیی، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئێریکا ستانفۆرد، وەزیری پەروەردەی نیوزلاند و شاندی وەزارەتی پەروەردەی نیوزلاند کۆبوونەوە.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەزموونی سەرکەوتووی کەرتی خوێندنی نیوزلاند کرا لە هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتی (PISA) کە ئێستا لێژنەی باڵای نیشتیمانیی کوردستان ئامادەسازیی دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی (PISA) بۆ کەرتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان.

کۆڕبەندی پەروەردەی جیهانی بۆنەیەکی گەورەی جیهانییە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەموو کەرتەکانەوە کۆدەکاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە داهاتووی پەروەردە، هاوکات دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ هاوبەشکردنی باشترین پراکتیزەکان وەک؛ دەستنیشانکردنی بۆشاییەکانی کەرتی پەروەردە و دروستکردنی چارەسەری داهێنەرانە. 

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوەیەکی حکومییە و بەرپرسیارە لە دابینکردنی خزمەتگوزاری پەروەردە لە هەرێمی کوردستان.

س

؛
پ
پپ
پ