به فه‌رمی، گۆڵپارێزه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان به‌ره‌و لالیگا كۆچ ده‌كات
سێلڤاتۆری سێریگۆ روودەکاتە ریزەکانی یانەی سێڤییا ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بەجێدەهێڵێت.
کەناڵی بی ئین سپۆرتسی قەتەڕی ئاشکرایکردووە، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسی کە کەناڵە قەتەڕییەکە و یانە فڕەنسییەکە لەلایەن ناسر خلێفییەوە خاوەندارییەتی دەکرێن، سێریگۆی ٢٩ سالان بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک روودەکاتە ریزەکانی سێڤییای ئیسپانیا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی talkSPORTـی ئینگلیزی چوونی ئه‌م یاریزانه‌ی بۆ سێڤییا پشت ڕاست كردۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگره‌وه‌ی سێلڤاتۆری هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی جۆ هارت چڕ كردۆته‌وه كه ئێستا ئه‌و گۆڵپارێزه ئینگلیزییه له گواردیۆلای راهێنه‌ر نوێیه‌كه‌ی تۆراوه و به ته‌واوه‌تی به‌هۆی هاتنی براڤۆ شوێنی له‌ق بووه.
گۆڵپاریزە ئیتاڵییەکە 4 ساڵ لەمەوبەر لە پالێرمۆی ئیتاڵییەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی پاریس سانجێرمانەوە کرد.