"ASPEEDS" ژمارەی ئەو تیمانەی ئاشکرا دەکات کە ئەرکیان پاراستنی کەشتییە بازرگانیەکانە

نوێنەرایەتیی زەریایی یەکێتیی ئەورووپا "ASPEDS" ژمارەی ئەو تیمانەی ڕاگەیاند کە کار لەسەر ئەرکی پاراستنی کەشتیوانی لە بەحرەینی سوور و عەرەبی، باب ئەلمەندەب و گەرووی هورمز لە هێرشەکانی گروپی حووسییەکان دەکەن.

نوێنەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاند، "ASPEEDS FAMILY" لە زەریادا زیاتر لە هەزار کرێکار بە هەردوو ڕەگەز بەردەوام لە زەریادا کاردەکەن بۆ پشتگیریکریی ئازادی کەشتیوانی و بازرگانی نێودەوڵەتی و ئاسایشی زەریایی، هەروەها بەشداریی لە ئاشتی و ئاسایشی نێوان هەرێمەکان.

لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا یەکێتی ئەورووپا ئەرکێکی زەریایی ئەوروپای بە ناوی "ASPEDS" دەستپێکرد بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سوور لە هێرشەکانی حووسییەکان.

بەیاننامەکەی یەکێتی ئەورووپا ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆپەراسیۆنەکان "بەرگری" نوێنەرایەتییەکە بریتی بوون لە گەرووی باب ئەلمەندەب و هورمز و ئاوە نێودەوڵەتییەکانی زەریای سوور، کەنداوی عەدەن، زەریای عەرەبی، کەنداوی عومان و کەنداوی عەرەب.

حووسییەکان لە زەریای سوور و کەنداوی عەدەن بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کەشتییە بارهەڵگرەکانی سەر بە ئیسرائیل یان پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە کردووەتە ئامانج، ئەمەش بە بانگەشەی "هاودەنگیی لەگەڵ غەززە، کە بە پشتیوانی ئەمەریکا ڕووبەڕووی شەڕی ئیسرائیل دەبێتەوە".

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هاوپەیمانی پاسەوانان بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا هەڵمەتەکانی دەست پێ کردووە کە بە وتەی خۆی شوێنی حووسییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی یەمەن دەکەنە ئامانج، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکانیان لە زەریای سوور.

لەگەڵ دەستێوەردانەکانی واشنتۆن و لەندەن و گرژییەکان ڕەوتی بەرزبوونەوەی بەرچاویان لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا گرتەبەر، گرووپی حووسییەکان لای خۆیانەوە ڕایگەیاند، هەموو کەشتییە ئەمەریکی و بەریتانی بە ئامانجی سەربازییەکانی خۆیان دەزانن.