ئینریكی 6 بژارده‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له كڕینی هێرشبه‌رێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
.jpg)
خه‌ریكه ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌خرێت، كه‌چی هێشتا بارسێلۆنا یاریزانێكی وه‌ك هێرشبه‌ری چواره‌م پێ ڕازی نه‌بووه، ئه‌مه‌ش بۆته یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی بارسێلۆنا كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ تووشی بووه، چونكه هیچ هێرشبه‌رێكی دیار، به‌هۆی بوونی MSN ناوێرێت بێته بارسا، چونكه دڵنیایه له‌وه‌ی شوێنی كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت.
له تازه‌ترین بابه‌تدا كه له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیادا هاتووه، باس له‌وه كراوه كه لویز ئێنریكی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له كڕینی هێرشبه‌ری چواره‌م، ئه‌وا 6 بژارده‌ی بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه له‌به‌رده‌مه.
1ـ ئاردا توران، ئه‌م یاریزانه توركه ته‌مه‌ن 29 ساڵه كه له‌م دواییه‌دا له غیابی نێیمار دره‌وشایه‌وه، به یه‌كه‌مین جێگره‌وه‌ی سێكوچكه‌كه‌ی پێشه‌وه‌ی بارسا ده‌ستنیشان كراوه.
2ـ دانیس سوارێز، ئه‌م یاریزانه كه له یانه‌ی ڤیاریاله‌وه بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، خاوه‌نی به‌هره‌یه‌كی شاراوه‌ی گه‌وره‌یه، له 60 یاری، وه‌ك یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكار 9 گۆڵی تۆمار كردووه و 19 ئه‌سیستی هه‌بووه.
3ـ رافینها: ئه‌م یاریزانه لاوه برازیلییه كه له‌گه‌ڵ نێیمار مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیكی ریۆی برده‌وه، یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و یاریزانانه‌ی كه ئێنریكی زۆر پێی سه‌رسامه، 18 یاریی له باڵی راست كردووه و 3 گۆڵی كردووه، له 19 یاریش وه‌ك هێرشبه‌ری ناوه‌ند توانیویه‌تی 7 گۆڵ و 3 ئه‌سیستی هه‌بێت، له 4 یاریش ئێنریكی وه‌ك یاریزانی باڵی چه‌پ پشتی پێ به‌ستووه و گۆڵێكی تۆمار كردووه.
4ـ ئه‌ندرێس ئینیێستا: ئه‌م یاریزانه كاتێك له قۆڵایی ناوه‌ڕاسته‌وه هێرش ده‌بات، زۆرترین كاریگه‌ری دروست ده‌كات، ئینیێستای ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له 76 یاریی له باڵی چه‌پ توانیویه‌تی 9 گۆڵ و 29 ئه‌سیستی هه‌بێت.
5ـ ئه‌ندرێ گۆمێز: ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره پورتوگالییه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ له یانه‌ی ڤالێنسیاوه بۆ ریزه‌كانی بارسا گواسترایه‌وه، وه‌ك یاریزانێكی چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه‌كانی ئێنریكی وه‌سف ده‌كرێت.
6ـ ئه‌لێكس ڤیداڵ: ئه‌م یاریزانه كه له هاوینی 2015 له یانه‌ی سێڤیاوه بۆ بارسا گواسترایه‌وه، تا ئێستا له بارسا وه‌ك یاریزانی باڵه‌كان ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام وه‌رزی رابردوو ئێنریكی له دوو یاریی له به‌رانبه‌ر ئیسپانیۆل و ئاتڵێتیك بلباو رۆڵێ هێرشبه‌ری به‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 27 ساڵه به‌خشی و ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد و ئه‌سیستێكیشی بۆ مونیر حه‌دادی كرد.