ئەسما ئەسەد ده‌ستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی كرد
دوای تووشبوونی به شێرپه‌نجه‌ی خوێن، ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، ده‌ستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی كرد و په‌یامێكی ڤیدیۆییشی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌سما ئه‌سه‌د له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، "به پشت به‌ستن به خودای گه‌وره و خۆشه‌ویستی گه‌لی سووریا، ده‌ست ده‌كه‌م به ململانێ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌م".
ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له‌وه‌ته‌ی تووشیی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووم، زۆرترین په‌یامی خۆشه‌ویستی و پشتگیریم بۆ هاتووه و بوونه‌ته هێز و توانا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌م.
پێشتریش سەرۆکایەتی كۆماری سوریا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو، ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە.
ئەسما ئەسەد پینج ساڵ لەمەوبەر تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو، بەڵام بەتەواوی لەو نەخۆشیە چاک بووەوە، کە لە مانگی ئابی 2019، لە هەڤپەیڤینیکی کەناڵێکی سووریا ڕایگەیاند، دوای دەستنیشانکردن و تووشبونی بە شێرپەنجەی مەمک، لە نەخۆشیەکەی چاک بووەتەوە. گوتبوشی: سوپاس بۆ خوا بەتەواوی سەرکەوتم بەسەر شێرپەنجەدا.
لە ساڵی 2018 سەرۆکایەتی سووریا ڕایگەیاند، ئەسما ئەسەد، چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە وەردەگرێت کە دوای پشکنیینەکان دەرکەوتووە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە.
ئەسما فەواز ئەخره‌س، لە ساڵی 1975 لە لەندەن لەدایک بووە، لە ساڵی 2000 هاوسەرگیری لەگەڵ بەشار ئەسەدی سەرۆکی کۆماری سووریا کردووە.