لە خەلیفان بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک دادەنرێن

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، بە گوژمەی 842 ملیۆن و 625 هەزار دینار بەردی بناغەی ئەم پرۆژانەی خەلیفان دادەنرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ـی ئایاری 2024، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتییاری ئیدارەی سۆران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی خەلیفان، هیوادارین لە کاتێکی دیاریکراودا ئەو پرۆژانە جێبەجێ بکرێن.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەڵێت: "ئەوەی من لە نزیکەوە ئاگەدارم کۆمپانیایی "بێرمە" یەکەم پرۆژەیەتی لەم سنوورە بیکات، بەهیواین بتوانێت کارێکی جوان بکات و توانای خۆی نیشان بدات، بۆ ئەوەی بتوانین پڕۆژەی دیکەیشی پێ بدەین".

دەشڵێت، "دڵنیایی دەدەینە خەڵکی خەلیفان، ئەم پڕۆژەیە یەکەم و دواهەمین پڕۆژە نابێت بۆ هاووڵاتییانی ئەم دەڤەرە، بە هەوڵ و پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوام دەبێت.

"قیرتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی خەلیفانی نوێ و کۆنکرێتکردنی ڕێگەی سەرەکی و قوتابخانەی جۆلەمێرگی خواروو لە گەڕەکی خەباتی خەلیفان، بە گوژمەی 842 ملیۆن و 625 هەزار دینار، لەلایەن کۆمپانیایی "بێرمە"وە جێبەجێ دەکرێت".هەڵگورد شێخ نەجیب، وا دەڵێت.