رووسيا له‌ ره‌وشى سنوورى توركيا و سووريا نيگه‌رانه‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا نيگه‌رانى خۆى له‌ باره‌ى ره‌وشى نوێى سنوورى توركيا و سووريا ده‌ربڕى.

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا نيگه‌رانى خۆى له‌ باره‌ى ره‌وشى نوێى سنوورى توركيا و سووريا ده‌ربڕى.

تۆپخانه‌كانى توركيا له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانه‌وه‌ بۆردومانى هێزه‌ كوردييه‌كان له‌ منبج و ده‌وروبه‌رى جه‌رابلوس ده‌كه‌ن.

ده‌وڵه‌تى توركيا به‌ ره‌سمى رايگه‌ياندووه‌، رێگه‌ ناده‌ن هێزه‌ كوردييه‌كان بگه‌نه‌ جه‌رابلووس و له‌ يه‌ك كاتدا بۆردومانى داعش و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه‌) ده‌كه‌ن.

يه‌په‌گه‌، ئه‌گه‌ر چى به‌ پشتيوانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش شه‌ڕى داعش ده‌كات، به‌ڵام له‌ لايه‌ن توركياوه‌ وه‌ك باڵێكى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان سه‌ير ده‌كرێت.

حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وام ره‌تيكردووه‌ته‌وه‌ رێگه‌ بدات ئه‌و لايه‌نه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان (باكوورى سووريا)، ببێته‌ دراوسێى توركيا.