ریاڵ مەدرید لە ئەوروپا زۆرترین خاڵی بەدەستهێنا
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێشەنگی ریزبەندی یانەکانی گرت و لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا زۆرترین خاڵی بەدەستهێنا.
ریاڵ مەدرید نازناوی لالیگای ئەم وەرزەی بردەوە دوای ئەوەی 95 خاڵی کۆکردەوە و ژمارەی نازناوەکانی لالیگای لە مێژوویدا گەیاندە 36 نازناو، مێرەنگی بە جیاوازی 10 خاڵ لەپێش بارسێلۆنا ئەم وەرزەی تەواو کرد و بە جیاوازی14 خاڵیش بەپێش جیرۆنا کەوتەوە.
لەلایەن خۆیەوە ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پلەی دووەمی ئەو یانانەی گرتووە کە زۆرترین خاڵیان لەم وەرزە بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە کۆکردنەوەی 94 خاڵ نازناوی سێریا ئەی بردەوە، لە پلەی سێیەمیش یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دێت کە بە 91 خاڵ بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ.
ریزبەندییەکە بەمشێوەیە:
ریاڵ مەدرید بە 95 خاڵ بووە پاڵەوانی لالیگا
ئینتەر میلان بە 94 خاڵ بووە پاڵەوانی سێریا ئەی
مانچێستەر سیتی بە 91 بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ
لیڤەرکوزن بە 90 خاڵ بووە پاڵەوانی بۆندزلیگا
ئارسێناڵ بە 89 خاڵ پلەی دووەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا
بارسێلۆنا بە 85 خاڵ پلەی دووەمی لالیگای بەدەستهێنا
لیڤەرپوول بە 82 خاڵ پلەی سێیەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا
جیرۆنا بە 81 خاڵ پلەی سێیەمی لالیگای بەدەستهێنا
پاریس سانجێرمان بە 76 خاڵ بووە پاڵەوانی فەرەنسا
ئاتلێتیکۆ مەدرید بە 76 خاڵ پلەی چوارەمی لالیگای بەدەستهێنا