ئه‌ردۆغان داواى زيندانيكردنى گوله‌ن ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان داواى له ئه‌مريكا كرد، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن راده‌ستى توركيا بكاته‌وه و گوتيشى: پێويسته گوله‌ن ده‌ستگير بكرێت و بخرێته زيندانه‌وه.
له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه له‌گه‌ڵ بايدن ئه‌نجاميدا، ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، توركيا هه‌موو به‌ڵگه‌يه‌كى پێويستى له باره‌ى تێوه‌گلانى گوله‌ن له پيلانى كوده‌تاكه‌ى توركيا راده‌ستى ئه‌مريكا كردووه.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر پێويست بكات به‌ڵگه‌ى ديكه‌شيان راده‌ست ده‌كه‌ين.
ئه‌ردۆغان داواشيكرد، گوله‌ن ده‌ستگيربكرێت و بخرێته زيندانه‌وه.
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه هاتن، كه جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا جۆزێف بايدن له هه‌مان كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، له ئه‌مريكا به گوێره‌ى ده‌ستوور هه‌تا بڕيارى دادگا نه‌بێت، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى وڵاتيش ناتوانێت هيچ كه‌سێك راده‌ستى وه‌ڵاتێكى ديكه بكات و ده‌رى بكات.