ئاسایشی نێودەوڵەتی: سوپای سووریا و داعش چەكی كیمیاییان بەكارھێناوە

"چەکی کیمیایی قەدەخەکراوی وەک گازی ژەهراوی و غازی خەردەلی کبریتیان بەکارهێناوە"

K24 - ھەولێر

لیژنەی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گەیشتە ئەو ئەنجامەی، سوپای سووریا و رێکخراوی داعش چەکی کیمیاییان لە سووریا بەکارهێناوە.

نوێنەری فەرەنسا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە، سوپای سووریا و رێکخراوی داعش، چەکی کیمیایی قەدەخەکراوی وەک گازی ژەهراوی و غازی خەردەلی کبریتیان بەکارهێناوە.

پێشتر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەکۆی دەنگ رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو هێرشانە لە نۆ ناوچەی سووریا دەستپێکرد و گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، داعش و حکومەتی سووریا گازی قەدەخەکراویان بەکارهێناوە.