ئه‌لێكسی دیۆمین ئه‌و كه‌سه‌ی پوتینی له پەلاماری ورچ پاراست، پیاوی ئایینده‌ی ڕووسیایه
ناوێك له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بووه‌ته جێ بایه‌خی شرۆڤه‌كاران و چاودێرانی سیاسیی له ڕووسیا و وادەزانن ئەو به‌هێزترین كاندیدایه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئێسته‌ی وڵاته‌كه.
ئه‌لێكسی دیۆمین، پاسه‌وانی پێشووی تایبەتیی ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیایه و به متمانه‌پێكراوترین كه‌سی پوتین داده‌نرێت له پاراستنی ژیان و نهێنیی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، نه‌خاسمه كه چه‌ند ساڵێك پاسه‌وانی كه‌سیی بووه.
دیۆمین، دوای هه‌شت له به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی فەرمانڕەوای ناوچه‌ی تۆلا له باشووری مۆسكۆ، له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا به فه‌رمانی پوتین كرایه ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت، له‌م ئه‌ركه نوێیه‌یدا سه‌رپه‌رشتی پیشه‌سازیی سه‌ربازیی ده‌كات، له كاتێكدا ڕووسیا پێویستی به هێزی زیاتری سه‌ربازیی هه‌یه له جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا.
پێشبینییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن ئه‌لیكسی دیۆمین، به‌هێزترین كه‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ببێته جێگره‌وه‌ی پوتین.
دیۆمین، بۆ ڕۆژنامه‌ی "كۆمیرسانت"ـی ڕووسی قسه‌ی كردووه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ساڵی 2016 ئه‌و كاته‌ی پاسه‌وانی كه‌سیی پوتین بووه، پوتین له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیدا له بناری چیادا خه‌وتبوو، بینیویه‌تی ورچێكی گه‌وره له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی ژووره‌كه‌ی پوتین وه‌ستاوه و دیواره‌كانی ژووره‌كه‌یش له شووشه دروست كرابوون.
دیۆمین گوتوویه‌تی، هه‌ر كه ورچه‌كه بینیوه، به‌په‌له چووه‌ته پێشی و ده‌مانچه‌كه‌ی ده‌رهێناوه و ته‌قه‌ی له قاچه‌كانی كردووه، به‌ڵام هیچ گوللـه‌یه‌كی به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵكوو ته‌نیا ترساوه و سووڕاوه‌ته‌وه و هه‌ڵاتووه. بۆ بهیانییهكهیشی، پوتین له باره‌ی ڕووداوه‌كه پرسیاری لێ كردووه و خۆشحاڵ بووه كه له یه‌ك كاتدا گیانی ئه‌و و ورچهكهیشی له مه‌رگ پاراستووه!