مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی لە کۆبوونەوەدان

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و قاسم ئەعرەجی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە کۆبوونەوەدایە و کۆمەڵێک پرس تاوتوێ دەکەن.

بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-05-2024، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی فیدراڵ و سەرکردە و بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق گەیشتە بەغدا.

لە سەرەتای سەردانەکەیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کرد و ئێستا هەردووکیان لە کۆبوونەوەدان. 

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەعرەجی؛ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، جیا لە تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکرێت، هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.