مەسرور بارزانی: دەبێت دەستوور بنەمایەک بێت بۆ چارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ فایەق زێدان لەسەر ئەوە کۆک بووین کە دەستوور بۆ ئەوەیە مافەکانی هەموو گەلی عێراق و لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، خۆشحاڵ بووم بە بینینی دادوەر فایەق زەێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ی عێراق.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، لەسەر ئەوە کۆک بووین کە دەستوور بۆ ئەوەیە مافەکانی هەموو گەلی عێراق و لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات.

هاوکات گوتیشی: دەبێت دەستوور بنەمایەک بێت بۆ چارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوقمەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە.