سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ عەبدولسادە فرێجی کۆبووەوە

دیداری مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدولسادە فەریجی  ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی نەهجی عێراقی
دیداری مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدولسادە فەریجی ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی نەهجی عێراقی

K24 – هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عەبدولسادە فرێجی، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانی نەهجی عێراقی کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولسادە فرێجی، ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پێویستیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەتایبەتی دابینکردنی شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان کرایەوە‌.

ڕۆژی پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووە: "دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت".