مەسرور بارزانی و عەبدولسادە فرێجی جەختیان لە هەوڵەکان بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەبدولسادە فرێجی ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و عەبدولسادە فرێجی ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى

K24 – هەولێر:

لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى جەخت لە هەواڵەکان بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "لەدیدارمدا لەگەڵ بەڕێز عەبدولسادە فرێجی ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى، جەختمان لە پێویستیی پشتگیریکردنی هەوڵەکانی چارەكردنى كێشه‌كانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرد، بە تایبەتی دابینکردنی شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان".

ڕۆژی پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ عەبدولسادە فرێجی، ئه‌ميندارى گشتیی هاوپه‌يمانيى نه‌هجى عێراقى کۆبووەوە.

هەر ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ جەختکردنەوە لەسەر دابینکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا جەختی لەوە کردووە: "دەبێت سەقامگیریی و ئابوورییەکی بەهێز کاری لەپێشینەمان بێت".