باڵیۆزی نوێی تورکیا لە بەغدا دیاری کرا
ئانڵ بۆرا ئینان وەک باڵیۆزی نوێیی تورکیا لە بەغدا لە جێگەی عەلی ڕەزا گونەی، دەستنیشان کرا.
بە گوێرەی ئەو بڕیارەی لە ڕۆژنامەی فەرمیی تورکیا بڵاوکراوەتەوە بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا؛ ئانڵ بۆرا ئینانی وەک باڵیۆزی نوێ لە شوێنی عەلی ڕەزا گونەی دەستنیشان کردووە کە ماوەی ئەرکەکەی تەواو بووە.
ئینان، جێگری بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی تورکیا-عێراق بووە لە وەزارەتی دەرەوە. عەلی ڕەزا گونەی، لە ماوەی ساڵانی 2020-2024 باڵیۆزی تورکیا بوو لە بەغدا.
قەبارەی بازرگانی نێوان هەردو ووڵاتی عێراق و تورکیا گەیشتووەتە نزیکەی 20 ملیار دۆلاری ساڵانە.
مانگی نیسانی ئەمساڵ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا و هەولێری کرد، لە سەردانەکەدا، 26 ڕێکەوتن و یادداشتی هاوبەش لە نێوان عێراق و تورکیا مۆر کران.