رووسیا له رێگه‌ی 100 مووشه‌ك و درۆنه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئۆكرانیا
رووسیا له رێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه هێرشێكی فراوان ده‌كاته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا، به‌هۆی چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی و وزه وێران ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 1ـی حوزه‌یرانی 2024)، رووسیا له رێگه‌ی 100 درۆن و مووشه‌كه‌وه هێرشیكرده سه‌ر پێگه ئه‌تۆمییه‌كان و وزه‌ی ئۆكرانیا.
رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئۆكرانیا له كۆی 53 مووشه‌ك، 35 مووشه‌ك و هه‌روه‌ها له كۆی 47 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه 46ـی خستووه‌ته خواره‌وه.
كۆمپانیای (ئۆكهرنهرجو)ـی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له ئۆكرانیا، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆسه‌ر پێگه ئه‌تۆمییه‌كان و وزه رایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رووسیا زیانێكی زۆری به تۆڕی كاره‌با له ناوچه‌كانی دۆنێستك، زابۆریژیا، دهنیبرۆفێسك و ئیڤانۆفرانكیڤسك گه‌یاندووه.
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاندووه، له مانگی ئاداری رابردووه‌وه تاكو ئێستا، ئه‌مه شه‌شه‌م هێرشی گه‌وره‌ی رووسیایه بۆسه‌ر ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیا.
هه‌وڵه‌كانی رووسیا بۆ په‌كخستنی سه‌رچاوه‌كانی دروستكردنی كاره‌با له ئۆكرانیا سه‌ركه‌وتوو بووه، بووه‌ته هۆی له‌كارخستنی زۆربه‌ی وێستگه‌كانی دروستكردنی كاره‌با.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.