ڕاپۆرتێك: سه‌ربازانی ڕووسیا توندوتیژیی سێكسیی به‌رانبه‌ر به ئۆكرانییه‌كان ده‌كه‌ن
ڕاپۆرتێك ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو توندوتیژیی سێكسی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌ربازه ئۆكرانییه به‌دیلگیراوه‌كان ده‌كه‌ن.
تۆڕی سی ئێن ئێن (CNN)ـی له ڕاپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، سه‌ربازانی سوپای ڕووسیا له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو توندوتیژی سێكسی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و سه‌ربازه ئۆكرانییه به‌دیلگیراوه‌كان ده‌كه‌ن.
ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، چاودێرانی مافه‌كانی مرۆڤ ماوه‌یه‌ك له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه قسه ده‌كه‌ن و باسیان له‌وه كردووه، ڕووسیا له ئێسته‌دا ئه‌و توندوتیژییانه بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ئۆكرانیا ده‌گوازێته‌وه.
سی ئێن ئێن به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه ئۆكرانییه‌كان تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پیاوانی ئۆكرانی قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و توندوتیژییانه‌ن، به‌ڵام بۆ له‌كه‌دارنه‌بوونی ناووبانگیان، نایانه‌وێت دۆسیه‌كانیان ئاشكرا بكرێت.
ئه‌و ڕاپۆرته باسی له‌وه كردووه، له كۆی 60 ئۆكرانی كه دوای ئازادكردنیان بۆ سی ئێن ئێن قسه‌یان كردووه، 39 كه‌سیان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی سێكسی به زۆر بوونه‌ته‌وه.
داواكاریی گشتیی ئۆكرانیا له‌و باره‌وه به سی ئێن ئێنی گوتووه، ڕووسیا توندوتیژی سێكسی به‌رانبه‌ر به ئۆكرانییه‌كان وه‌ك چه‌كێك به‌كار ده‌هێنێت بۆ ناچاركردن و ملكه‌چپێكردنی گه‌لی ئۆكرانیا.