بەڤیدیۆ.. كوردستان24 دوایین زانیاریی لەبارەی كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەیارە دەخاتەڕوو

kurdistan24.net

K24 - گەیارە

پەیامنێری كوردستان 24 لە گەیارە رایگەیاند: "دوای سێ رۆژ لە دەستپێكردنەوەی قۆناغێكی دیكەی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی گەیارە، ئەمڕۆ ھێزە عێراقییەكان چوونە ناو شارۆچكەكە و ئێستا 95% گەیارە لەژێر دەستی سوپای عێراق دایە".

باسی لەوەشكرد: "تا ئێستا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان سوپای عێراق  و چەكدارانی داعش لەناو گەیارە ھەیە و فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانانیش بەردەوامن لە بۆردوومانكردنی بنكە و بارەگاكانی داعش".

گوتیشی: "بەگوێرەی زانیارییەكان لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا نزیكەی لە 200 چەكداری داعش كوژراون و بەشێكیان ببیانین".