باشترین یاریزانی ئه‌وڕوپا بۆ ساڵی 2016 ده‌ستنیشانكرا
له مه‌راسیمێكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕوپا كه له مۆناكۆی فڕه‌نسا به‌ڕێوه‌چوو باشترین یاریزانی ئه‌وڕووپا بۆ ساڵی 2016 ده‌ستنیشانكرا.
به‌ر له راگه‌یاندنی ناسنامه‌ی باشترین یاریزان، هه‌ریه‌كه له رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و گاریس به‌یڵی یاریزانی وێڵزی و ئانتوان گریزمانی فڕه‌نسی ركابه‌ری كۆتایی بوون و دواجار رۆناڵدۆ ركابه‌رییه‌كه‌ی برده‌وه و به‌باشترین یاریزانی ئه‌وڕوپا ده‌ستنیشانكرا.
رۆناڵدۆ جگه له بوون به گۆڵكاری چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو توانی ناسناوه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بباته‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ پۆرتوگال بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا ناسناوی یۆرۆیان به‌رزكرده‌وه.