به فه‌رمی، ئارسێناڵ یاریزانێكی دیكه‌ی كڕی
لوکاس پێرێز، ھێرشبەری ئیسپانی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای ئیسپانیا ماڵئاوایی له لالیگا كرد و به فه‌رمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئارسێنالی ئینگلاندەوە دەکات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی پێرێزی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، به بڕی 17 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن كردووه.
پێرێز ماوه‌ی 2 وه‌رزه وه‌ك هێرشبه‌ری سه‌ره‌كی له ریزه‌كانی دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا یاریی ده‌كات، پێشتریش درێسی یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، رایۆ ڤایكانۆ و ئالڤێسی پۆشیوه.