ئێران پشتگیری له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی توركیا له سوریا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر
كۆماری ئیسلامی ئێران بێ ده‌نگی خۆی به‌رامبه‌ر چوونه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو سنووری رۆژئاوای كوردستان شكاند و له‌سه‌ر زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یاند شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌رپرسایه‌تییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه كه پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه به هاوكاری هاوبه‌ش به‌ره‌نگاری ئه‌و دیارده‌یه شوومه ببنه‌وه.
به‌هرام قاسمی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له جه‌رابلوس رایگه‌یاند شه‌ڕی دژی گرووپه تیرۆریستییه‌كان له سوریا پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته بكرێت و سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی سوریا له به‌رچاو بگرێت كه به پڕه‌سیپێكی بنه‌مایی مافی نێوده‌وه‌ڵه‌تی وه‌سف ده‌كات.
له‌ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵ شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا، یه‌كه‌مجاره ئێران ره‌خنه له رۆڵی توركیا به‌رامبه‌ر سوریا ناگرێت كه هه‌میشه به پشتیوانی له گرووپه جیهادییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی سوریا تۆمه‌تباری ده‌كرد.
به‌ڵام ئه‌مجاره كه سوپای توركیا ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی كردووه و چووه ناو سنووری سوریا، پاش تێپه‌ربوونی دوو رۆژ بێ ده‌نگی شكاند و هه‌ڵویستی خۆی ده‌ربڕی، به‌ڵام هه‌ڵویستێكی جیا له‌وانه‌ی رابردوو كه له‌ماوه‌ی زیاتر له پێنج ساڵ رۆژانه دووباره‌ی ده‌كرده‌وه.
یه‌كه‌مجاره كۆماری ئیسلامی ئێران به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش بێت، پشتگیری له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی توركیا له سوریا ده‌كات و ته‌نیا ئامۆژگاری ئه‌وه‌ی ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سوریا بێت.