شاندێکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری سانت پیتەرسبۆرگ بەشدارن

د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان
د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە 27ەمین کۆڕبەندی ئابووری سانت پیتەرسبۆرگ، لە وڵاتی ڕووسیا دەکەین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ـی حوزەیرانی 2024، د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشدارین لە 27ەمین کۆڕبەندی ئابووری سانت پیتەرسبۆرگ، لە وڵاتی ڕووسیا کە لە سەروی 130 دەوڵەت بە بەشداربوونی 20هەزار کەس و هازاران کۆمپانیا لەم کۆڕبەندەدا بەشدارن.

بەگوتەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، "گرنگە هەرێمی کوردستان بەشداری هەبێت لەم کۆڕبەندەدا وەکو حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداربوونی هەموو کار و چالاکییەکانی ئەم کۆڕبەندە، بۆ دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ کۆمپانیاکان، وڵاتان و هەرێمی وڵاتان دروست بکات، تاکو بتوانێت وەبەرهێنانی زیاتر بکات لەگەڵ وڵاتان بکەین".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەشڵێت، "بەشێکی زۆری ئەو هاووڵاتییانەی لەم کۆڕبەندادە بەشدارن، لە ڕووی بازرگانییەوە ئێمە هاوبەشین، نموونە؛ چین، هیند، ڕووسیا، وڵاتانی عەرەبییە و تورکیایە کە بەشدارن لەم کۆڕبەندە نیودەوڵەتییەدا بوونیان هەیە".

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی دا، "هەرێمی کوردستان، بە بازرگانی باش لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا ناسراوە و یەکێک لە هەنگاوەکانی سەرۆکوەزیرانیش ئەوەیە کە بتوانین بازرگانی زیاد بکەین لەگەڵ ئەو وڵاتاندا تاکو بتوانرێت سوود لە تونای هەردوولا وەربگیرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوو بەرهەمەکانمان هەناردەی وڵاتان بکەین، بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە نزیکی عێراق و هەرێمی کوردستانن".

"دەرفەتەکانیش دەتوانرێت لێرە نمایش بکرێت، هەروەها  لە داهاتوو کوردستان باشتر بەشداری لەم جۆرە کۆڕبەندانەدا بکات". محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.