له چامپیۆنز لیگ، یاریزانێكی كورد رووبه‌ڕبووی مێسی ده‌بێته‌وه
ئه‌نجامی تیروپشكی وه‌رزی نوێی چامپیۆنز لیگ، رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یاریزانێكی كورد و مێسی لێ كه‌وته‌وه كه بۆ یه‌كه‌مینجاره له مێژوودا یانه‌كانیان رووبه‌ڕووی یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن.
یانه‌ی بارسێلۆنا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ شانبه‌شانی یانه‌كانی بورسیا مونشنگلادباخ، مانچێسته‌ر سیتی و سێلتیكی سكۆتله‌ندا یاریی ده‌كات.
مه‌حموود داود كه یه‌كێكه له باشترین ناوه‌ڕاستكاره‌كانی بۆندز لیگا له یانه‌ی مونشنگلادباخ یاریی ده‌كات، كوردستان24 وه‌ك یه‌كه‌مین مێدیا له باشووری كوردستان، كوردبوونی ئه‌و یاریزانه‌ی سه‌لماند كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه، به‌مه‌یش ئه‌م یاریزانه كورده له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕووی MSNـه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌بێته‌وه و وه‌رزی رابردووش مه‌حموود داود به‌شداری له چامپیۆنز لیگ كرد و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له به‌رامبه‌ر یانه‌كانی یوڤێنتۆس و مانچێسته‌ر سیتی یاریی كرد.
مه‌حموود داودی 20 ساڵان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه له لایه‌ن پێپ گواردیۆلا و یۆرگن كلۆپ بۆ یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی و لیڤه‌رپوول داواكرا، به‌ڵام یانه‌كه‌ی ئاماده نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری یاریزانه كورده‌كه بێت.
ئه‌و یاریزانه كورده له 2010ـه‌وه له تیپی دووه‌می یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخ یاری ده‌كات، وه‌رزی رابردوو وه‌ك یاریزانێكی كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی له بۆندز لیگا یاریی كرد، جیا له‌وه‌یش له هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی ئه‌ڵمانیایش یاریی ده‌كات.