سعوودیه: 64 هه‌زار كه‌سمان له وه‌رزی حه‌جی ئه‌م ساڵ ده‌ستگیر كردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی سعوودیه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 150 كۆمپانیای ساخته‌دا گرتووه؛ ده‌شڵێت، به هه‌موو هێزیانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌لامه‌تی حاجییان دروست ده‌كه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه (8ـی حوزه‌یرانی 2024) محه‌ممه‌د بهسسامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی سعوودیه ڕایگه‌یاند، ئه‌م ساڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر 140 كۆمپانیای ساخته‌دا گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتیی سعوودیه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، به هه‌موو هێزییانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ده‌بنه مایه‌ی تێكچوونی ژینگه‌ی سه‌لامه‌تی حاجییانی ماڵی خوا.
محه‌ممه‌د بهسسامی ئاشكرایشی كرد، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا 64 هه‌زار كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه ویستوویانه ئه‌و كه‌سانه‌ی به نافه‌رمی به ڕێگه و شێوازی جیا جیا چوونه‌ته حه‌ج، بۆ شوێنە پیرۆزەکان بگوازنەوە.
ڕۆژی سێشەممە (21ـی ئایاری 2024) کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێمە هۆشداریمان بەو کۆمپانیانەی حەج و عومرە داوە کە بە مۆڵەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، خۆیان بە دوور بگرن لە بردنی هاووڵاتیان بۆ حەج بە ڤیزای ساڵیی، یاخود ڤیزای عەمرە و ڤیزای گەشتکردن و بازرگانیی.
هه‌روه‌ها گوتبووی، لێژنەکانمان لێرە و لەوێ چاودێریی ئەوە دەکەن کێ ئەو خەڵکە دەگوازێتەوە؟ ئاماژەی بەوەش کردبوو، ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەو شێوەیە سەفەری حەجیان کردووە، بێئەوەی ڤیزای حەجیان هەبێت.
کاروان ستوونی باسی له‌وه كردبوو، سعوودیە ڕایگەیاندووە، هەر خەڵکێک بەهەر ڤیزای دیکە حەج بکات، دەستگیر دەکرێت، ئێمە خەڵک ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوەی دووچاریی کێشەی یاسایی نەبنەوە.
جه‌ختیشی كردبووه‌وه، هەر کۆمپانیایەک لەسەری ساغ بێتەوە خەڵکی بە ڤیزای بازرگانیی بردبێت بۆ حەج، کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی سعوودیەیە، ڕێگەیان پێ نادرێت جارێکی دیکە کاری گواستنەوەی حاجییان بکات.